ئەمریکا بە شێوەی کاتی فرۆشتنی «ئێف_٣٥»ی بە ئیمارات ھەڵپەسارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392200-ئەمریکا_بە_شێوەی_کاتی_فرۆشتنی_ئێف_٣٥_ی_بە_ئیمارات_ھەڵپەسارد
دەوڵەتی تازەی ئەمریکا بە شێوەیەکی کاتی فرۆشتنی بڕێک چەک و چۆڵی بە ئیمارات و عەرەبستانی سەعودی ڕاگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2021 11:33 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بە شێوەی کاتی فرۆشتنی «ئێف_٣٥»ی بە ئیمارات ھەڵپەسارد

دەوڵەتی تازەی ئەمریکا بە شێوەیەکی کاتی فرۆشتنی بڕێک چەک و چۆڵی بە ئیمارات و عەرەبستانی سەعودی ڕاگرت.

ڕۆژنامەی «واڵ ستریت ژۆڕناڵ» شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی «جۆ بایدێن» بە شێوەی کاتی بەرنامەی  فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕی کەری «ئێف_٣٥»ی بە ئیمارات ھەڵپەساردووە.

ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی «واڵ ستریت ژۆڕناڵ» دەربڕی ئەوەیە کە، دەوڵەتی ئەمریکا جیا لە ھەڵپەساردنی  بەرنامەی  فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕی کەری «ئێف_٣٥»ی بە ئیمارات، فرۆشتنی بۆمبای بەرزەفت ھەڵگر بە عەرەبستانی سەعودیشی بەشێوەی کاتی ڕاگرتووە.

کاربەدەستانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە، لێکدانەوەی سات و سەودای چەکەمەنیانەی دتەوڵەتی پێشوو لە لایەن دەوڵەتی تازەوە شتێکی نائاسایی نییە و زۆرێک لەم سات و سەودایانە لەوانەیە دوای کۆتایی ھاتنی لێکدانەوەکان بچنە واری جێبەجێ کردنەوە.