گرتنی لاگرانی ئالێکسی ناڤالنی بەرھەڵستکاری روس لە روسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392325-گرتنی_لاگرانی_ئالێکسی_ناڤالنی_بەرھەڵستکاری_روس_لە_روسیا
پۆلیسی روسیا باسی گرتنی لاگرانی بەرھەڵستکاری روس لە چەندین شاری ئەم وڵاتە دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2021 13:28 Asia/Tehran
  • گرتنی لاگرانی ئالێکسی ناڤالنی بەرھەڵستکاری روس لە روسیا

پۆلیسی روسیا باسی گرتنی لاگرانی بەرھەڵستکاری روس لە چەندین شاری ئەم وڵاتە دەکات .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەی بی سی نیوز ، لاگرانی  ئالێکسی ناڤالنی بەرھەڵستکاری روس ئەمڕۆ یەکشەمە لە سەرانسەری  ئەم وڵاتە بۆ جارێکی دیکە رژانە سەر شەقام . 

بە پێی راپۆرتی گروپی چاوەدێری ئۆ ڤی دی ئینفۆ ، پۆلیسی روسیا ئەمڕۆ زیاتر لە 1000 ناڕازی لاگری  ئالێکسی ناڤالنی لە 11 ناوچەی زەمانیی جیاجیای ئەم وڵاتە گرتووە . 

 ئالێکسی ناڤالنی بەرھەڵستکاری ناسراوی روس ، بیستی ئابی 2020 لە کاتی گەشتێکی بەفڕۆکەی نێوخۆیی لە تۆمسکەوە بۆ مۆسکۆ تووشی نەخۆشی ھات و لە ژێر زەخت و گوشاری نێودەوڵەتیی گوازریەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە ئاڵمان . 

وڵاتانی رۆژاوایی بە تایبەت ئاڵمان رایانگەیاند مۆسکۆ  ئالێکسی ناڤالنی بە گازی ژاراوی دەرمانداو کردووە . 

مۆسکۆ ئەم بابەتە ڕەتدەکاتەوە . 

 ئالێکسی ناڤالنی حەوتەی رابردوو گەڕایەوە مۆسکۆ و دەسگیر کرا .