وتەبێژی تالیبان: ڕۆڵی ئێران لە دانوستانی ئاشتیی ئەفغانستان، ئەرێنییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392399-وتەبێژی_تالیبان_ڕۆڵی_ئێران_لە_دانوستانی_ئاشتیی_ئەفغانستان_ئەرێنییە
وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تالیبان لە دەوحەی قەتەر وتی: ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەوتی دانووستانی ئاشتیی ئەفغانستان ئەرێنی و کارایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2021 07:02 Asia/Tehran
  • وتەبێژی تالیبان: ڕۆڵی ئێران لە دانوستانی ئاشتیی ئەفغانستان، ئەرێنییە

وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تالیبان لە دەوحەی قەتەر وتی: ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەوتی دانووستانی ئاشتیی ئەفغانستان ئەرێنی و کارایە.

«سوھەیل شاھین» وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تالیبان لە دەوحەی قەتەر لە وتووێژ لەگەڵ ھەواڵنێری ئێران پرێس، کە ڕۆژی سێ شەممە بڵاو بووەوە، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران و ئەفغانستان دوو وڵاتی دراوسێن و دەبێ پێکەوە ھاوکاریی بەردەوامیان ھەبێت، وتیشی: تاقمی تالیبان نەیاری داگیرکارییەکانی ئەمریکایە لە ئەفغانستان.

وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تالیبان لە دەوحەی قەتەر پێشی داگرت: ئەمریکا ئەوە بۆ بیست ساڵ دەڕوات کە ئەفغانستانی داگیرکردووەو تالیبانیش لە بەرامبەری دا وەستاوەو بەگژ داگیرکاریی ئەو وڵاتەدا چووەتەوە.

«سوھەیل شاھین» وتیشی: ئامانجی دانوستانی ئاشتیی ئەفغانستان چارەسەریی کێشەکانی ئەم وڵاتەیەو تەواوی تاقمە جیھادییەکانی ئەفغانی بەشداری دانوستانەکەن و پێکەوە گرفتەکانی ئەفغانستان تاوتوێ دەکەن.