کرملین کۆمەڵێک لە دیپلۆماتەکانی ئاڵمانیاو پۆڵۆنیاو سوییدی وەدەر نا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392525-کرملین_کۆمەڵێک_لە_دیپلۆماتەکانی_ئاڵمانیاو_پۆڵۆنیاو_سوییدی_وەدەر_نا
ڕووسیا ڕۆژی ھەینی کۆمەڵێک لە دیپلۆماتەکانی ئاڵمانیاو پۆڵۆنیاو سوییدی بە بەشداری کردن لە خۆپیشاندان بۆ داکۆکی لە «ئالێکسی ناڤالینی» تۆمەتبار کردو وەک کەسانێکی نەشیاو ناوی بردن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2021 18:59 Asia/Tehran
  • کرملین کۆمەڵێک لە دیپلۆماتەکانی ئاڵمانیاو پۆڵۆنیاو سوییدی وەدەر نا

ڕووسیا ڕۆژی ھەینی کۆمەڵێک لە دیپلۆماتەکانی ئاڵمانیاو پۆڵۆنیاو سوییدی بە بەشداری کردن لە خۆپیشاندان بۆ داکۆکی لە «ئالێکسی ناڤالینی» تۆمەتبار کردو وەک کەسانێکی نەشیاو ناوی بردن.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەم دیپلۆماتانە کە ژمارەیان ڕوون نییە،تۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوە نایاسایەکانی «٢٣ی ژانویە»ی سەن پترزبۆرگ و مۆسکۆیان لە سەرە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەم ھەنگاوانەی بە قەبوڵ نەکراوو بە پێچەوانەی جێ و شوێنی دیپلۆماتیکیان زانیوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە «جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی ھەینی لە پرێس کۆنفرانسەکەی دا لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوای ئازاد کرانی «ئالێکسی ناڤالنی» ی کرد.

دادگەی مۆسکۆ ڕۆژی سێ شەممە دوای لێکدانەوەی تۆمەتەکانی سەر «ئالێکسی ناڤالنی_Alexei Navalny»  سەرکردەی نەیارانی دەوڵەتی ڕووسیا، بە تۆمەتی پێشێل کردنی ئاشکرای مەرجەکانی ئازادیی مەرجدارو تاوانی ئاسایشتی  ٥ / ٣ ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو بڕییەوە.