دادگایی کردنی ترامپ لە دادگای سەنای ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392622-دادگایی_کردنی_ترامپ_لە_دادگای_سەنای_ئەمریکا
دانیشتنی دادگای لێپێچینەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی پیران بەڕێوەدەچێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2021 17:18 Asia/Tehran
  • دادگایی کردنی ترامپ لە دادگای سەنای ئەمریکا

دانیشتنی دادگای لێپێچینەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی پیران بەڕێوەدەچێ .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ساڵێک دوای یەکم  لێپێچینەوە و دادگایی کران لە سەنا  رۆژی سێشەممەی داھاتوو بۆ دوھەمین جار لە ئەنجوومەنی پیران دادگایی دەکرێت . 

100 سەناتۆر بۆ داوەری کردن لە بارەی ترامپ ، لەم دانیشتنەدا بەشداری دەکەن . 

ترامپ ، گوتوویەتی لەم دانیشتنەی دادگادا ئامادە نابێت .

سەرۆکی ێپشووی ئەمریکا  ، لە دادگای یەکەمیش دا کە ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو نەڕۆیشتە سەنا و پارێزەرەکانی نارد . 

پرۆسەی  لێپێچینەوەی  دوھەمی ترامپ ، دوای پەلاماری لاگرانی ئەو بۆسەر بینای کۆنگرە لە واشنگتۆن دی سی دەسپێبوو .