واشێنگتۆن: نامەکەی ئەو ١٤٠ یاسادانەرەی کۆنگرێس لە بارەی ئێرانەوە لەگەڵ ھەڵوێستەکەماندا یەک دەگرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i393897-واشێنگتۆن_نامەکەی_ئەو_١٤٠_یاسادانەرەی_کۆنگرێس_لە_بارەی_ئێرانەوە_لەگەڵ_ھەڵوێستەکەماندا_یەک_دەگرێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژانەی دا ڕایگەیاند:نامەکەی ئەو ١٤٠ یاسادانەرەی کۆنگرێس لە بارەی ئێرانەوە لەگەڵ ھەڵوێستی کۆشکی سپی دا تەواو یەک دەگرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2021 07:55 Asia/Tehran
  • واشێنگتۆن: نامەکەی ئەو ١٤٠ یاسادانەرەی کۆنگرێس لە بارەی ئێرانەوە لەگەڵ ھەڵوێستەکەماندا یەک دەگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژانەی دا ڕایگەیاند:نامەکەی ئەو ١٤٠ یاسادانەرەی کۆنگرێس لە بارەی ئێرانەوە لەگەڵ ھەڵوێستی کۆشکی سپی دا تەواو یەک دەگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی «ئەی بی سی»، «نید پرایس» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە نۆھەمی مارس لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژانەی دا،نامەکەی ئەو١٤٠ یاسادانەرەی ئەمریکای بۆ «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە لەگەڵ ھەڵوێستی کۆشکی سپی دا بە ھاوتەریب زانی و وتیشی: یەکەم ھەنگاو بۆ پابەندی بووە و ئینجا بەدووی ھێزمەند کردن و درۆژ کردنەوەی بڕگەکانینی.

جێگای ئاماژەیە ١٤٠ یاسادانەرەی  سەربە ھەردووک پارتەکەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە نامەیەک دا داوایان لە دەوڵەتی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان کرد کە بەدووی ڕێککەوتنێکی واوەتر لە بەرجامەوە بێت لەگەڵ ئێراندا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە یاسادانەرانی ئەمریکی لە نامەکەیاندا داوایان لە «بایدێن» کردووە لە سەر یەکخستنی بیروڕای ھەردووک پارتەکە لە بارەی ئێران و ھەوڵ دان بۆ مسۆگەر کردنی ڕێککەوتنێکی تۆکمەوتەواو چڕ بێتەوە، بە جۆرێک کە بێجگە لە پرسی ناڤۆکی باباەتە جێی ناکۆکییەکانی دیکەش لەگەڵ تاراندا بگرێتەوە.

ئەم ناوەیە لە لایە ٧٠ یاسادانەری دیموکرات و ٧٠ یاسادانەری کۆماریخوازیشەوە واژۆ کراوەو ڕۆژی سێ شەممە ڕادەستی «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرا.