لاوڕۆڤ: کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لاوازبوونی ئەمریکا لە دانوستان و وتووێژدا دەردەخات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394401-لاوڕۆڤ_کشانەوە_لە_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی_لاوازبوونی_ئەمریکا_لە_دانوستان_و_وتووێژدا_دەردەخات
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختیکردەوە کشانەوەی تاکلایانەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناڤۆکی، پیشاندەری پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لاوازبوونی ئەم وڵاتەیە لە گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ وڵاتانی دیکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2021 07:29 Asia/Tehran
  • لاوڕۆڤ: کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لاوازبوونی ئەمریکا لە دانوستان و وتووێژدا دەردەخات

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختیکردەوە کشانەوەی تاکلایانەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناڤۆکی، پیشاندەری پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لاوازبوونی ئەم وڵاتەیە لە گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ وڵاتانی دیکە.

سێرگی لاڤرۆڤ وتی: کاتێک ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی  لە گەڵ ئێران کشایەوە و ئێستا باس لە گەڕانەوە دەکات، نەک تەنیا بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ نەکرد بەڵکوو ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ناوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن وڵاتانی دیکەشەوە کرد و ئەمەشلاوازبوونی ئەمریکا لە دانوستان و وتووێژدا دەردەخات.

ناوبراو جەختی لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆ تاکلایانەکان کردەوە و وتی هەر پلانێک لە ڕێگای  نەھێشتنی گەمارۆکانەوە جێبەجێ بکرێت دەبێت بە هەر شێوازێک  پشتگری بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پێکهێنانی ئەو بەرەیە وتی: دەستپێشخەری وەها دەبێت پاڵپشتی بکرێت و ئێمەش دەبێت لە ڕێگای ئەو بەرەیەوە ڕوبەڕوی هەوڵی نایاسایی  ببینەوە.