تەقەکردن لە فرۆشگەیەکی ویلایەتی «کۆلۆرادۆ»ی ئەمریکا ٦ کوژراوی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394422-تەقەکردن_لە_فرۆشگەیەکی_ویلایەتی_کۆلۆرادۆ_ی_ئەمریکا_٦_کوژراوی_لێ_کەوتەوە
میدیاکانی ئەمریکی ڕۆزی دووشەممە باسی تەقەکردن لە فرۆشگەیەکی شاری «بۆڵدێر»ی ویلایەتی «کۆلۆرادۆ»ی ئەم وڵاتەیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2021 03:15 Asia/Tehran
  • تەقەکردن لە فرۆشگەیەکی ویلایەتی «کۆلۆرادۆ»ی ئەمریکا ٦ کوژراوی لێ کەوتەوە

میدیاکانی ئەمریکی ڕۆزی دووشەممە باسی تەقەکردن لە فرۆشگەیەکی شاری «بۆڵدێر»ی ویلایەتی «کۆلۆرادۆ»ی ئەم وڵاتەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لەم تەقەکردنەدا لانیکەم شەش کەس لەوانە ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا.

ھێشتا شوناسی ئەو کەسەو یان ئەوکەسانەی کە تەقەیان کردووەو ھەروەھا ئامانجیان و وردیاتی زیاتری ڕووداوەکە لەم پەیوەندییەدا بڵاو نەبووەتەوە.

ئەمریکا لەگەڵ پەپۆلی توندوتیژی و بەبارمتەگرتن و ھێرشی چەکدارانە بەرەوڕووە.

لە ساڵێکدا ھەزاران کەس لە ئەنجامی تەقەکردن لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا دەکوژرێن و یان بریندار دەبن. بە پێی ڕاپۆرت و ڕێژە فەرمییەکان نزیکەی ٢٧٠ ھەتا ٣٠٠ ملوێن چەکی گەرم لە ئەمریکادا ھەیە، واتە ھەریەکەو  چەکێکیان لەم وڵاتە دەست دەکەوێت.