ئاوارەبوونی ھەزاران کەس بەرەو تایلەند بە دوای توندبوونی ئاڵۆزیەکان لە میانمار
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394681-ئاوارەبوونی_ھەزاران_کەس_بەرەو_تایلەند_بە_دوای_توندبوونی_ئاڵۆزیەکان_لە_میانمار
زیاتر لەسێ ھەزار کەس بە دوای ھێرشی ئەرتەشی میانمار بۆسەر پارێزگای کارێنی ئەم وڵاتە بەرەو تایلەند ئاوارە بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2021 13:17 Asia/Tehran
  • ئاوارەبوونی ھەزاران کەس بەرەو تایلەند بە دوای توندبوونی ئاڵۆزیەکان لە میانمار

زیاتر لەسێ ھەزار کەس بە دوای ھێرشی ئەرتەشی میانمار بۆسەر پارێزگای کارێنی ئەم وڵاتە بەرەو تایلەند ئاوارە بوون .

بە پێی راپۆرتی ئاۆشێتد پرێس ، بە گوتەی گروپێکی مافی مرۆڤ ، بە دوای بۆردومانی پارێزگای کارێن کە لە ژێر رکێفی تاقمێکی ئەتنی چەکدار لە لایەن ئەرتەشی میانماردا بوو ، زیاتر لە سێ ھەزار کەس لە گوندنشینەکان رایانکردووەتە تایلەند . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، لە رۆژانی یەکشەممە و دوشەممەدا ، ئەم ناوچەیە سێ جار بۆردومانکراوە و ئێستاکە زیاتر لە سێ ھەزار کەس لە گوندیەکان خەریکی پەڕینەوە لە رووبارێکن کە وڵاتی میانمار لە تایلەند جیادەکاتەوە  .

دەیڤید ئوبانک ، بنیاتنەری رێکخراوێکی فریاگوزاریی لە میانمار ، گوتوویەتی دوو سەربازی یەکیەتی نیشتمانیی کارێن و سێ کەسی مەدەنییش لەم بۆردومانانەدا کوژراون .