نرخی ئەمڕۆی نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانی جیهان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395129-نرخی_ئەمڕۆی_نه_وت_له_بازاڕه_کانی_جیهان_دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی نیسانی 2021، نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 1 سه‌نت مامەڵەی پێوەده‌کرێت، هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی ئه‌مریکاش بە 59 و دۆلار و 34 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2021 08:24 Asia/Tehran
  • نرخی ئەمڕۆی نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانی جیهان دا

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی نیسانی 2021، نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 1 سه‌نت مامەڵەی پێوەده‌کرێت، هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی ئه‌مریکاش بە 59 و دۆلار و 34 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.

 

لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسه‌ندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ به‌جۆرێک چه‌ند رۆژێکه‌ له‌ سه‌رو 60 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌کرێت.