دەستپێبوونی خۆپێشاندان لە مینیاپۆلیس بە دوای کوژرانی شارومەندێکی رەشپێست بە دەستی پۆلیس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395218-دەستپێبوونی_خۆپێشاندان_لە_مینیاپۆلیس_بە_دوای_کوژرانی_شارومەندێکی_رەشپێست_بە_دەستی_پۆلیس
بە دوای کوژرانی شارومەندێکی رەشپێست لە شارێکی مینیاپۆلیس بە دەستی پۆلیس خۆپێشاندانی جەماەری لە ئەمریکا دەستپێبوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2021 07:28 Asia/Tehran
  • دەستپێبوونی خۆپێشاندان لە مینیاپۆلیس بە دوای کوژرانی شارومەندێکی رەشپێست بە دەستی پۆلیس

بە دوای کوژرانی شارومەندێکی رەشپێست لە شارێکی مینیاپۆلیس بە دەستی پۆلیس خۆپێشاندانی جەماەری لە ئەمریکا دەستپێبوو .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕەنسە ، ناڕەزایەتیەکان لە ئەمریکا ئێوارەی رابردوو ( یەکشەممە) بە دوای کوژرانی شارومەندێکی بەرەچەڵەک ئەفریقی لە گەڕەکێکی شاری مینیاپۆلیس دەستپێبۆوە .

سەدان کەس لە دەرەوەی ناوەندی پۆلیس لە بروکلین سەنتەر لە باکووری رۆژاوای مینیاپۆلیس کۆبوونەوە و پۆلیس گازی فرمێسکهێن و نارنجۆکی دەنگی لە خۆپێشاندەران گرت .

 دایکی داونت رایتی بیست ساڵان لاوی رەشپێست کە بە دەستی پۆلیس کوژراو، شەوی رابردوو لە نێو ناڕازیان رایگەیاند کوڕەکەی پێوەندی پێوەگرتبوو و گوتبووی بە دەستی پۆلیس گیراوە .