6 راسپێریی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی بۆ رۆژووگران لە رۆژانی کۆرۆنایی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395238-6_راسپێریی_رێکخراوی_تەندروستیی_جیھانی_بۆ_رۆژووگران_لە_رۆژانی_کۆرۆنایی_دا
لە گەڵ بەردەوامبوونی پەتای کۆرۆنا لە جیھان دا ، رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە سەروبەندی دەسپێکی مانگی پیرۆزی رەمەزان 6 راسپێریی بۆ رۆژووگران خستە ڕوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2021 19:09 Asia/Tehran
  • 6 راسپێریی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی بۆ رۆژووگران لە رۆژانی کۆرۆنایی دا

لە گەڵ بەردەوامبوونی پەتای کۆرۆنا لە جیھان دا ، رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە سەروبەندی دەسپێکی مانگی پیرۆزی رەمەزان 6 راسپێریی بۆ رۆژووگران خستە ڕوو.

بە پێی ھەواڵێکی ئەلیەوموسابع ، دکتور ئەحمەد مونزری بەڕێوەبەری بەشی رۆژھەڵاتی ناڤینی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ، لە بەیاننامەیەک دا روو لە رۆژووگران لە مانگی رەمەزان دا ، چەند راسپێریی بەوانکرد . 

1-لە کاتی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی بە کۆمەڵ ، ئەم کارە لە دەرەوە ئەنجام بدەن نەک  لە نێو شوێنی سەرداپۆشراو . 

2- لە ئاھەنگ و رێوڕەسمەکاندا حەتمەن دەمامک لێدەن . 

3- لە ژەمی بەربانگ خۆراکی دەوڵەمەند بخۆن و ئاو زۆر بخۆنەوە و جگەرە مەکێشن . 

4-باشتر وایە لە نێو ماڵەوەوە و لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە پێوەندی لە گەڵ یەکتر بگرن . 

5- دەکرێ بۆ نەزری ، خۆراکی قوتووکراو بەکاربێنن . 

6- دەکرێ لەم مانگەدا کە نیشانەی بەندەیی و عەبودیەتە بۆ کەسانی ھەژار و دەسکورت ڤاکسینی کۆرۆنای بەلاش ئامادە بکەن .