شەڕ و لێکدانی چیچانی و کوردەکان لە بەلژیک، کەسێک کوژراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395428-شەڕ_و_لێکدانی_چیچانی_و_کوردەکان_لە_بەلژیک_کەسێک_کوژراوە
پۆلیسی بەلژیک رایگەیاند لە شەڕ و لێکدانی نێوان تاقمە چیچانی و کوردەکان لە شاری لیژ ی بەلژیک کەسێک کوژراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2021 03:40 Asia/Tehran
  • شەڕ و لێکدانی چیچانی و کوردەکان لە بەلژیک، کەسێک کوژراوە

پۆلیسی بەلژیک رایگەیاند لە شەڕ و لێکدانی نێوان تاقمە چیچانی و کوردەکان لە شاری لیژ ی بەلژیک کەسێک کوژراوە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڤی ئاڕ تی ، رۆژی ھەینی لە تێکھەڵچوونی نێوان چەند گەنجی چیچانی و کورد لە ناوچەی درڤا لە شاری لیژی بەلژیک کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون . 28 کەسیش گیراون . 

پۆلیسی لیژ گوتوویەتی لەم شەڕەدا چەکی گەرمیش دەکار ھاتووە . بە وتەی پۆلیس ، چیچانیەکان بە نیازی تۆڵەسەندنەوە لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان دەرکەوتوون و لە ناوچەی نیشتەجێ بوونی کوردەکان لە گەڵ چەند لاوێکی کورد کردویانەتە شەڕ و ھەرا . 

پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی دوو لایەن 100 پۆلیسی ناردووەتە شوێنەکە . 

پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە گەڵ 28 کەس کردووە و گوتویەتی لەوانەیە چیچانیەکانی دانیشتوی چەند ناوچە لە شاری لیژ لەم کێشەیەدا دەستیان ھەبێت .