ژماری تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهان دا لە 161 میلیۆن کەس تێپەڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i396508-ژماری_تووشبوانی_کۆرۆنا_لە_جیهان_دا_لە_161_میلیۆن_کەس_تێپەڕی
لە سەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە 161 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٣ ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2021 13:08 Asia/Tehran
  • ژماری تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهان دا لە 161 میلیۆن کەس تێپەڕی

لە سەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە 161 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٣ ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی ئامارێکی زانکۆی جۆنز هۆپکینز ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گەیشتوەتە زیاتر لە 161 ملیۆن کەس و 3ملیۆن و 300 هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

 

وەک لەئامارەکانی زانکۆی ناوبراودا  ئاماژەی پێدراوە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەپێشەوەی وڵاتانی جیهانە بۆ ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدا بەپەتای کۆرۆنا و بەو پێیەش زیاتر لە 32 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 585 هەزارو 224 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، بەدواشیدا وڵاتی بەرازیل دێت کە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا تیایدا گەیشتوەتە سەروو 15ملیۆن و  گیان لەدەستدانی 432 هەزارو 628 تووشبوو.

بەپێی هەمان ئامار لەدوای ئەو دوو وڵاتە هەریەک لەهندستان و مەکسیک و بەریتانیا و ئیتاڵیاو روسیا فەرەنساو ئەڵمانیاو ئیسپانیا دێن.