نامەی یاسادانەرانی دیموکرات بۆ بایدێن بە مەبەستی ڕاگرتنی خێرای پێکدادانەکان لە کەرتی غەززە
نزیکەی ١٤٠ نوێنەری دیموکراتی کۆنگرێسی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە نامەیەک دا بۆ «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە،خوازیاری ھەنگاوی لێبڕاوانەی واشێنگتۆن بوو بۆ کۆتایی ھێنان بە پێکدادانەکان لە کەرتی غەززە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، واژۆکەرانی ئەم نامەیە لە بارەی ئەو کارەساتە مرۆڤییەی کە لەوانەیە لە سای دانەمەزرانی ئاگربڕ بەرۆکی کەرتی غەززە بگرێت، وشدارییان دا.
بە پێی دەقی ئەم نامەیە، نوێنەرانی دیموکراتی ئەمریکا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لەنێوان ڕژێمی زایونی و تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لێبڕاوانە داوایان لە دەوڵەتی ئەمریکا کرد کە ھەنگاوێکی لێبڕاوانە بۆ کۆتایی ھێنان بەم توندوتیژیانە ھەڵگرێت.
ئەم نامەیە لە کاتێکدایە کە «لۆید ئاستین» وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «بنی گانتێز» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی لە سەر بەردەوامیی داکۆکی واشێنگتۆن لە دەست درێژکارییەکانی تەلەبیب بۆ سەر کەرتی غەززە پێی داگرتووە.