یۆنان : پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پێوەندی لە گەڵ تورکیا بەدەست نەھاتووە
تهمووز 05, 2021 23:08 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی یۆنان گوتی ، یۆنان لە بارەی پێوەندیەکانی لە گەڵ تورکیا تووشی وەھم نەبووە و ناکۆکیی بنەڕەتیی لە نێوان لایەنەکان ھەروا ماوە .
بە پێی نوسینی ماڵپەڕی گریک سیتی تایمز ، نیکۆس دێندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان گوتی ، سەرباری دیداری سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە گەڵ سەرۆکی تورکیا و پێوەندیەکانی لە گەڵ ھاوشانی تورکیایی ، پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پێوەندی نێوان دوو وڵات بەدەست نەھاتووە .
وەزیری دەرەوەی یۆنان گوتیشی : تورکیا لە رێزگرتن لە یاسا و رێسای مافی نێودەوڵەتی ، یاسادەریاییەکان ، پێوەندی باشی دراوسێیەتی و ھەڕەشە نەکردن لە یۆنان بەشەڕ خۆدەبوێرێ .
دێندیاس لە بارەی پرسی قبرسیش گوتی : یۆنان ھەر بڕیارێک کە لە چێوارچێوەی دیاریکراو لە لایەن بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان دا نەبێ ، رەتدەکاتەوە .