نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان ستایشی ھاوکاریی ئێران و ڕووسیاو تورکیای کرد لە دانوستانەکانی سووریادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i398438-نوێنەری_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_ستایشی_ھاوکاریی_ئێران_و_ڕووسیاو_تورکیای_کرد_لە_دانوستانەکانی_سووریادا
نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە ھەوڵی شاندەکانی ڕووسیاو ئێران و تورکیا بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا ڕێزی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2021 03:12 Asia/Tehran
  •  نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان ستایشی ھاوکاریی ئێران و ڕووسیاو تورکیای کرد لە دانوستانەکانی سووریادا

نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە ھەوڵی شاندەکانی ڕووسیاو ئێران و تورکیا بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا ڕێزی گرت.

«کییەر پێدرسۆن»  نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسیویەتی: وتووێژێکی زۆر باشمان لەگەڵ شاندەکانی ڕووسیاو ئێران و تورکیا سەبارەت بە سووریا ھەبوو. دڵخۆشین بە بەردەوامیی داکۆکیی ئەم وڵاتانە لە بەرەوپێش چوونی ڕەوتی سیاسیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە مەبەستی چارەسەریی قەیرانی سووریا.

شاری «نوورسوڵتان»ی کازاخستان لە ڕۆژانی حەواەم و ھەشتەمی ژوئیە میوانداری شانزەھەمین کۆبوونەوەی نێونەەوەیی سووریا بوو لە قەواخی دانیشتنەکانی ئاستانەدا.

دانیشتنەکانی ئاستانە لە ژانویەی ٢٠١٧ەوەو بە دەستپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھاوکاریی ڕووسیاو تورکیاو بە مەبەستی دامەزرانی ئاشتی لە سووریا دەستی پێ کراوە.

ئێران و ڕووسیاو تورکیا وەکو وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا تێ دەکۆشن.