ته‌مووز 20, 2021 21:17 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەرامبەر بە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای ئیدانەکردنی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا، پێی داگرت: خورۆی تیرۆریزم سنوور ناناسێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تەقینەوەی تیرۆریستی لە بازاڕی شارۆچکەی «سەدر» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی بەغدای بەتوندی ئیدانە کرد.

«گۆتریش» لە بەیاننامەیەک دا وێڕای سەرەخۆشی کردن لە کەس و کاری قوربانییەکان، دەوڵەت و نەتەوەی عێراق، بۆ بریندارانی ڕووداوەکەش ئاواتی چاک بوونەوەی خواست.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ئەم ھێرشە دڕندانەیە بەرلە جێژنی قوربان وەبیرھێنەرەوەی ئەم بابەتەیە کە خورۆی تیرۆریزم سنوور ناناسێت.

«گۆتریش» لە سەر پێویستیی پەیگەڕ کردن و ڕادەست کردنی ھۆکارانی ئەو تاوانە بە یاساو دەزگای دادەڤانی پێی داگرت.

سەرپەیڤ