بەرپا کرانی یەکەم نوێژی ھەینیی ھەرات دوای داگیرکرانی لە لایەن تالیبانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399694-بەرپا_کرانی_یەکەم_نوێژی_ھەینیی_ھەرات_دوای_داگیرکرانی_لە_لایەن_تالیبانەوە
یەکەم نوێژی ھەینی دوای داگیرکرانی ھەراتی ڕۆزئاوای ئەفغانستان و پەیوەست بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای ئەم ویلایەتە بە تالیبان بەرپا کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2021 16:37 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی یەکەم نوێژی ھەینیی ھەرات دوای داگیرکرانی لە لایەن تالیبانەوە

یەکەم نوێژی ھەینی دوای داگیرکرانی ھەراتی ڕۆزئاوای ئەفغانستان و پەیوەست بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای ئەم ویلایەتە بە تالیبان بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی نەسیم، لە ھەل و مەرجێکدا کە شاری ھەرات بە تەواوی کەوتوەتەژێر ڕکێفی تالیبان، شێعەکانی ئەم شارە بە بێ ھیچ گرفتێک ئەمڕۆش نوێژی ھەینییان وەک حەوتەکانی ڕابردوو بەجێ ھێنا.

شێعەکانی ھەرات ئەمڕۆ ٢٢ی گەلاوێژ لە مزگەوتی گەورەی «سادقیە» لە کەشێکی ھێمن و بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک نوێژی ھەینییان بەجێ ھێنا.

نوێژی ھەینیی ھەرات بە ئامادە بوونی برایان و خوشکان ئەم ناوچەیەو بە بەرنوێژیی حوججەتولئیسلام« موحەممەد ئاقا ڕۆحانی» وەکو ھەموو جارێک بەڕێوە چوو.

حەوتەی ڕابردووش تالیبان لە پەیامێکدا بۆ شێعەکان لە شاری ھەرات، وێڕای پێداگری لە سەر دامەزراندنی ئاسایشتی ھەرات، ڕایگەیاند بوو کە ھەروەکو جاران بۆیان ھەیە ڕێ و ڕەسمی مانگی موحەڕڕەم و ڕێ و ڕەسمە ئایینییەکانی دیکەیان بەڕێوە بەرن.