ئاب 17, 2021 09:33 Asia/Tehran
  • بایدێن: لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو لە ئەفغانستاندا توشی ھەڵەی زۆر ھاتووین

«جۆ بایدێن» لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووخانی دەوڵەتی کابۆل و دەستەڵات گرتنی تالیبان وتی: دەبێ ڕاستگۆ بین، ئەمریکا لە ئەفغانستاندا ھەنگاوی ھەڵەی زۆری لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو ھەڵگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە کۆشکی سپی، دانی نا بە ھەڵە زۆرەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا لە ماوەی دوو دەیە ئامادەبوونی سەربازییانەی و بەرپرسایەتیی ئەو رەوشتەی وا ئێستاکە بە سەر ئەفغانستاندا زاڵ بووە، بە ئەستۆ گرت.

«بایدێن» وێڕای پەژیوانی دەربڕین سەبارەت بە دوو دەیە داگیرکاری لە ئەفغانستان لە لایەن دەوڵەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، وتی: من جەماوەری ئەمریکا بەم بانگەشەیەی کە تەنیا بە تۆزێک مانەوەی زیاتر لە ئەفغانستان ھەموو شتێک دەگۆڕدرێت، ھەڵنافریوێنم. ھەروەھا لەو ئەرکەی خۆشم لە بارەی ئەمەی کە ئەمڕۆ لە کوێین و چلۆن دەبێ بڕۆینە پێشتر کەمتەرخەمی نانوێنم.

«بایدێن» جەختی لەوەش کردەوە کە، من سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکام و تەواوی بەرپرسایەتییەکانیش قەبووڵ دەکەم، لەو ڕاستییانەی کە ئێستاکە لەگەڵی دا بەرەوڕووین گەلێک دڵگیرم ، بەڵام لەو بڕیارەی خۆم بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی ئەمریکا لە ئەفغانستان پەژیوان نیم.

سەرپەیڤ