داکۆکیی تالیبان لە بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی تازیەداریی حسەینی لە ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399830-داکۆکیی_تالیبان_لە_بەرپاکرانی_ڕێ_و_ڕەسمی_تازیەداریی_حسەینی_لە_ئەفغانستان
تالیبان بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک، ئاسایشتی تازیەدارانی حسەینیی لە شاری ھەرات و شارەکانی دیکەی ئەفغانستان دەستەبەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2021 16:33 Asia/Tehran
  • داکۆکیی تالیبان لە بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی تازیەداریی حسەینی لە ئەفغانستان

تالیبان بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک، ئاسایشتی تازیەدارانی حسەینیی لە شاری ھەرات و شارەکانی دیکەی ئەفغانستان دەستەبەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە کابۆلەوە، تاقمی تالیبان ھەرچەشنە ڕێگری کردنێک لە تازیەدارانی حسەینیی لە شاری ھەرات قەدەغە کردووە.

بە قسەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە بەڵخەوە، ئەو پارێزگارەی لە لایەن تالیبانەوە بۆ بەڵخ دیاری کراوە، لە نێو ئاپۆڕەی تازیەدارانی حسەینی ڕایگەیاند: شێعەو سوننە برای یەکترن و ئیمامی حسەین(ع) تەنیا ھی شێعەکان نییە.

قەرمانداری شارستانی «سورخ و پارسا» لە پارێزگای «پەروان»یش دوای وتاردان لە نێو ئاپۆڕەی تازیەدارانی حسەینی ، لە دابەشکردن و حواردنی چێشتی نەزری دا بەشداریی کردووە.

وەک باسی دەکرێت، ئەم ڕێ و ڕەسمەی تازیەداری لە کابۆل دا پاش چوونی ھێزەکانی تالیبان بۆ ئەرگ واتە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی ئەفغانستانیش بەرپا دەکرێت.