جەختی جەماوەری ئەفغانستان لە سەر گرتن و دادگایی کردنی «ئەشرەف غەنی»
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399940-جەختی_جەماوەری_ئەفغانستان_لە_سەر_گرتن_و_دادگایی_کردنی_ئەشرەف_غەنی
جەماوەری ئەفغانستان خوازیاری گرتن و دادگایی کردنی سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکەیانن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2021 11:14 Asia/Tehran
  • جەختی جەماوەری ئەفغانستان لە سەر گرتن و دادگایی کردنی «ئەشرەف غەنی»

جەماوەری ئەفغانستان خوازیاری گرتن و دادگایی کردنی سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکەیانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «عیسمەتوڵڵا نیازی» ڕاپۆرتدەرو لێکۆڵەری پێشووی تەلەفزیۆنی نیشتیمانیی ئەفغانستان و تولوع نیوز، وتی: سیاسەتەکانی ھەڵەی «ئەشرەف غەنی» بووە ھۆی داگیرکرانی ئەفغانستان لە لایەن تالیبانەوە، ئەو سیاسەتە ھەڵانەی کە زۆرێک لە لاوانی ئەم وڵاتەی بەرەوڕووی مردن کردەوە.

وتیشی: لە ئێستادا «ئەشرەف غەنی» وەکو خائینێکی بە نیشتیمان لە ئەفغانستاندا دەناسرێت و زۆرێک لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فەیسبووک دا کەمپینێکیان وەڕێ خستووەو خوازیاری قۆڵبەست کرانی «ئەشرەف غەنی» لە لایەن پۆلیسی نێونەتەوەیی و سزادانینی.

تالیبان لە پاش دەستەڵات گرتن لە ئەفغانستاندا لە ئێستادا بە نیازی دەستخستنی ڕەوایەتیی نێونەتەوەییە.