نیگەرانی دەربڕینی کۆمەیساریای پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەر ڕەوشتی پەناخوازانی ئەفغانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399950-نیگەرانی_دەربڕینی_کۆمەیساریای_پەناخوازانی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_لە_بەر_ڕەوشتی_پەناخوازانی_ئەفغانی
وتەبێژی کۆمەیساریای باڵای پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای لە وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان کرد کە سنوورەکانیان بە کراوەیی بھێڵنەوە ھەتا خەڵک بتوانن بە سەرنجدانی ئەو قەیرانە ڕوو لە پەرەیەی بەرۆکی گرتوون، داوای پەنابەریەتی بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2021 16:28 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی کۆمەیساریای پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەر ڕەوشتی پەناخوازانی ئەفغانی

وتەبێژی کۆمەیساریای باڵای پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای لە وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان کرد کە سنوورەکانیان بە کراوەیی بھێڵنەوە ھەتا خەڵک بتوانن بە سەرنجدانی ئەو قەیرانە ڕوو لە پەرەیەی بەرۆکی گرتوون، داوای پەنابەریەتی بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «شابیا مانتۆ» وتەبێژی کۆمەیساریای باڵای پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بارەی ڕەوشتی ئەفغانییەکانەوە، ڕایگەیاند: زۆربەی ئەفغانییەکان ناتوانن نیشتیمانەکەیان بەجێ بھێڵن و ئەوانەی وا لەوانەیە گیانیان لە مەترسی دا بێت، ڕێگایەکی ڕوونیان لە بەر دەم دا نییە.

وتیشی: تەنیا ژمارەیەکی کەمی ئەفغانییەکان توانیویانە بچنە ئێران و پاکستانەوە.

ئێران و پاکستان لە ئێستادا میوانداری لەسەدا ٩٠ی دوو ملوێن و ٦٠٠ ھەزار پەنابەری ئەفغانین کە لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوو لە وڵاتی خۆیان ھەڵاتوون.