گەشتی وەزیری دەرەوەی پاکستان بۆ ئێران و سێ دراوسێی دیکەی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399990-گەشتی_وەزیری_دەرەوەی_پاکستان_بۆ_ئێران_و_سێ_دراوسێی_دیکەی_ئەفغانستان
وەزیری دەرەوەی پاکستان بە تەوەرەی تاوتوێ کردن و ڕاوێژ لە بارەی ڕەوشتی ئێستای ئەفغانستان سەردانی چوار وڵاتی ناوچەکە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2021 21:58 Asia/Tehran
  • گەشتی وەزیری دەرەوەی پاکستان بۆ ئێران و سێ دراوسێی دیکەی ئەفغانستان

وەزیری دەرەوەی پاکستان بە تەوەرەی تاوتوێ کردن و ڕاوێژ لە بارەی ڕەوشتی ئێستای ئەفغانستان سەردانی چوار وڵاتی ناوچەکە دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «شا مەحمود قورەیشی» لە ٢٤ی ئاگۆستەوە بە تەوەرەی تەوەرەی تاوتوێ کردن و ڕاوێژ لە بارەی ڕەوشتی ئێستای ئەفغانستان سەردانی چوار وڵاتی ناوچەکە دەکات.

قورەیشی وتوویەتی: بە مەبەستی ڕاوێژ کردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بە ڕەوشتی ئێستای ئەفغانستان لە بیست و چوارەمی ئاگۆستەوە سەردانی وڵاتانی ئێران ، تاجیکستان ، ئوزبەکستان و تورکمەنستان دەکەم.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕاوێژ لەگەڵ چین دا سەبارەت بە پرسی ئەفغانستان کۆتایی پێ ھاتووە.