ئەحمەد مەسعود: ئەگەر دانوستانەکان شکست بێنێ ئامادەی بەرەڤانین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400044-ئەحمەد_مەسعود_ئەگەر_دانوستانەکان_شکست_بێنێ_ئامادەی_بەرەڤانین
«ئەحمەد مەسعود» کوڕی پاڵەوانی نیشتیمانیی ئەفغانستان جەختی کرد: ئەگەر بێتو دانوستانەکانمان لەگەڵ تالیبان شکست بێنێ بۆ بەرنگاری و شەڕی دژی ئەم تاقمە ئامادەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2021 11:11 Asia/Tehran
  • ئەحمەد مەسعود: ئەگەر دانوستانەکان شکست بێنێ ئامادەی بەرەڤانین

«ئەحمەد مەسعود» کوڕی پاڵەوانی نیشتیمانیی ئەفغانستان جەختی کرد: ئەگەر بێتو دانوستانەکانمان لەگەڵ تالیبان شکست بێنێ بۆ بەرنگاری و شەڕی دژی ئەم تاقمە ئامادەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاوا، دوای ئەوەی کە تاقمی تالیبان ھێزەکانی لە چەند لاوە لە بەردەم دەروازەکانی «پەنجشیر» لە باکووری ئەفغانستان جێگیر کرد، «ئەحمەد مەسعود» سەرکردەی ھێزەکانی دژی تالیبان وتوویەتی: «پەنجشیر ڕادەستی تالیبان ناکات.

کوڕەکەی «ئەحمەد شا مەسعود» جەختی لەوە کردووەتەوە کە، تاکە ڕێگاچارەی ئەفغانستان، وتووێژە، بەڵام ئەگەر بێتو دانوستانەکان شکست بێنێ، ئەوسا ئامادەی شەڕی دژی تالیبانین.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، تالیبان باسی گەمارۆدانی «پەنجشیر»ی کردووەو دەڵێت: ھێزەکانیان خەریکی خۆسازدانن.

ویلایەتی «پەنجشیر» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان دا ھەڵکەوتووەو حەشیمەتەکەی بە گوێرەی سەرژمێریەک کە لە ساڵی ڕابردوودا کراوە ١٧٣٠٠٠کەس بووەو ناوەندەکەی شاری «بازاراک»ـە و خەڵکەکەی بە زمانی فارسی قسە دەکەن و زۆربەشیان لە ھۆزی تاجیکن.

«پخنجشیر»تەنیا ویلایەتی ئەفغانستانە کە دوای دەستەڵات گرتنی تالیبان داگیر نەکراوە.