تالیبان: ئافرەتان لە ئەفغانستاندا دەبێ باڵاپۆش بن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400045-تالیبان_ئافرەتان_لە_ئەفغانستاندا_دەبێ_باڵاپۆش_بن
وتەبێژی تالیبان لە دەوحە وتی: ئافرەتان لە ئەفغانستاندا دەبێ باڵاپۆشی ئیسلامییان ھەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2021 11:24 Asia/Tehran
  • تالیبان: ئافرەتان لە ئەفغانستاندا دەبێ باڵاپۆش بن

وتەبێژی تالیبان لە دەوحە وتی: ئافرەتان لە ئەفغانستاندا دەبێ باڵاپۆشی ئیسلامییان ھەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «سوھەیل شاھین» وتیشی: ئافرەتان لە ئەفغانستاندا بە مەرجی باڵاپۆشی مافەکانیان ڕەچاو دەکرێت.

وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تالیبان لە قەتەر وتیشی: زۆرێک لە ئافرەتان لەوانە پەیامنێران و پێشکەشکاران لە ئەفغانستاندا جارێکی تر چالاکیی خۆیانیان دەست پێ کردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵێک لە ئافرەتانی ئەفغانی نیگەرانی ئەوەن کە دەستکەوتەکانی دوو دەیەی ڕابردوویان، لەوانە مافی خوێندن، ھەبوونی ئیش و کارو ئازادییە سەرەتاییەکانیان بە دەستەڵات گرتنی تالیبان بفەوتێت.

ئەو وتانەی وتەبێژی تالیبان لە بارەی چالاکیی ئافرەتان لە ئەفغانستاندا لە کاتێکدایە کە لەم دواییەدا تالیبان مۆڵەتی چالاکییان بە ھێندێک لە پێشکەشکاران و پەیامنێرانی ئافرەت نەدا.