«گوڵبەدین حیکمەتیار» بەرنوێژی بۆ تالیبان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400053-گوڵبەدین_حیکمەتیار_بەرنوێژی_بۆ_تالیبان_دەکات
سەرۆکی پارتی ئیسلامیی ئەفغانستان وەکو بەرنوێژ مزگەوتی «پول خەشتی»ی کابۆل دیاری کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2021 17:36 Asia/Tehran
  • «گوڵبەدین حیکمەتیار» بەرنوێژی بۆ تالیبان دەکات

سەرۆکی پارتی ئیسلامیی ئەفغانستان وەکو بەرنوێژ مزگەوتی «پول خەشتی»ی کابۆل دیاری کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاریانانیوز، لەو گرتەیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، وا دەردەکەوێت کە «گوڵبەدین حیکمەتیار» وەکو بەرنوێژ لەگەڵ ئەندامانی باڵای تالیبان خەریکی نوێژ کردنە.

مزگەوتی «پول خەشتی» گەورەترین مزگەوتی کابۆلەو لە سەدەی ١٨ی زایینی دروست کراوەو ئەم مھگەوتە لە ڕەوتی تێکھەڵچوونەکانی دەیەی ١٩٩٠ زیانی وێکەوت و دواتر ھەمیسان نۆژەن کرایەوە.