تالیبان: لە بەرژەوەندییەکانی جەماوەری ئەفغانستان بەرەڤانی دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400136-تالیبان_لە_بەرژەوەندییەکانی_جەماوەری_ئەفغانستان_بەرەڤانی_دەکەین
وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تاقمی تالیبان وتی: دەستەڵاتی ئەم تاقمە لە ئەفغانستاندا لە سەر بنەمای ئیسلام، بەرژەوەندیی خەڵک و وڵات دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2021 08:11 Asia/Tehran
  • تالیبان: لە بەرژەوەندییەکانی جەماوەری ئەفغانستان بەرەڤانی دەکەین

وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تاقمی تالیبان وتی: دەستەڵاتی ئەم تاقمە لە ئەفغانستاندا لە سەر بنەمای ئیسلام، بەرژەوەندیی خەڵک و وڵات دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاریانا نیوز،«موحەممەد نەعیم وەردەک» ڕۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکدا ایگەیاند: لە حکومەتی داھاتووی ئەفغانستان، ئیسلام بنەمای دەستەڵات دەبێت. بەڵام دیارە لە شێوازی بۆچوون و لێکدانەوەی ئیسلام و ڕاپەڕاندنی فەرمانەکانی لە وڵاتانی ئیسلامی ھێندێک جیاوازیی بیروڕا ھەیەو لەم وڵاتەش دا لە سەر بنەمای ئەو نەریتەی کە ھەیە جێبەجێ دەکرێت و ئەفغانستان لەگەڵ وڵاتانی دیکە جیاوازە.

وتەبێژی تالیبان لە بارەی مافی ئافرەتان لە ئەفغانستانیش وتی: ئافرەتان بە پێی ئیسلام ئازادیی فێرکاری، کارو خودانەتیی تایبەتییان دەبێت، بەڵام دیارە ئاوا ھەنگاوگەلێک پێویستی بە کات و زەمەنە.