موجاھید: ئەفغانستان جێگای ڕمبازێنی داگیرکەران نەبوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400265-موجاھید_ئەفغانستان_جێگای_ڕمبازێنی_داگیرکەران_نەبوو
وتەبێژێکی تالیبان ڕایگەیاند: کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان وانەیەکە بۆ داگیرکەران و ملھوڕانی دیکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2021 07:14 Asia/Tehran
  • موجاھید: ئەفغانستان جێگای ڕمبازێنی داگیرکەران نەبوو

وتەبێژێکی تالیبان ڕایگەیاند: کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان وانەیەکە بۆ داگیرکەران و ملھوڕانی دیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «زەبیحوڵڵا موحجاھید» لە کاتی گەییشتنی بە فڕگەی کابۆل وتی: ئەفغانستان جێگای ڕمبازێنی داگیرکەران نەبوو، ئەوانە  بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ بە ھەڵە ھاتبوون.

وتیشی: کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە جێی خۆشحاڵیەو ڕۆژێکی گرینگ و مێژووییە بۆ سەربەخۆیی ئەفغانستان.

کەناڵی ئەمریکیی فەکس نیوز ڕایگەیاند: تەواوی دیپلۆماتەکانی ئەمریکا شەوی سێ شەممە خاکی ئەفغانستانیان چۆڵ کرد.

بە کشانەوەی دوایین ھێزەکانی ئەمریکیش لە خاکی ئەفغانستان لە ئێست ئاسایشتی تۆکمەوتەواوی ئەم وڵاتە لەوانە لە فڕگەی کابۆل لە دەستی ھێزەکانی تالیباندایە.