تالیبان: ھیچ شارومەندێکی ئەفغانستان نابێ وڵات بەجێ بھێڵێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400280-تالیبان_ھیچ_شارومەندێکی_ئەفغانستان_نابێ_وڵات_بەجێ_بھێڵێ
وتەبێژی تالیبان وتی: ھیچکام لە شارومەندانی ئەفغانستان نابێ وڵات بەجێ بھێڵن، چونکو ھیچکامەیان بەرەوڕووی ھیچ کێشەیەک نین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2021 01:18 Asia/Tehran
  • تالیبان: ھیچ شارومەندێکی ئەفغانستان نابێ وڵات بەجێ بھێڵێ

وتەبێژی تالیبان وتی: ھیچکام لە شارومەندانی ئەفغانستان نابێ وڵات بەجێ بھێڵن، چونکو ھیچکامەیان بەرەوڕووی ھیچ کێشەیەک نین.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبان لە وتووێژێک دا لەگەڵ تەلەفزیۆنی «ئێن، ئێچ، کەی»ی ژاپۆن وێڕای دڵنیا کردنەوە لە زیان نەگەییشتن بە ھیچکەسێک ، وتیشی:  ئێمە سیمایەکی تازە بە خەڵکی ئەفغانستان پیشان دەدەین ھەتا بەرامبەر بە داھاتووی وڵاتەکەیان گەشبین بن.

ناوبراو وێڕای ڕخنەگرتن لە ھەڵس و کەوتی ئەمریکا، جەختی کرد کە ئەم وڵاتە بۆی نییە لە قەڵەمڕەوی ئەفغانستان ھێرشی سەربازی ئەنجام بدات.

بەرلەمەش ، «زەبیحوڵڵا موجاھید» لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ یۆرۆنیوز، وێڕای بە زۆردڵتەزێن ناوبردنی ھێرشی خوێناویی ئەم دواییەی فڕگەی کابۆل، ھێزەکانی ئەمریکای بە خەتاباری سەرەکیی ڕووداوەکە ناساند بوو.