دیداری وەزیری نێوخۆی تالیبان لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400699-دیداری_وەزیری_نێوخۆی_تالیبان_لەگەڵ_نوێنەری_تایبەتیی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان
وەزیری نێوخۆی تالیبان و نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان لە بارەی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2021 11:39 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری نێوخۆی تالیبان لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

وەزیری نێوخۆی تالیبان و نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان لە بارەی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە وتووێژیان کرد.

«سوھەیل شاھین» وتەبێژی تالیبان لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: «سیراجەددین حەقانی» وەزیری نێوخۆی دەوڵەتی تالیبان لەگەڵ «دیبورا لیۆنز» نوێنەری  تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان و شاندەکەی یاوەری دیدارو وتووێژی کرد.

لە دیدارەکەدا ھەردووک لا لە بارەی ڕەوشتی ئەفغانستان و یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە ڕاوێژیان کردووە.

وەزیری نێوخۆی ئەفغانستان لەم دیدارەدا بەردەوامیی چالاکییەکانی کارگێڕانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ناردنی یارمەتیی گرینگ بۆ جەماوەری ئەفغانستانی دەستەبەر کرد.

نوێنەری  تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئەفغانستانیش وتی: ئەوەی لەم دواییەدا لە تالیبانمان بیستووە، پڕوپاگەندەی بیست ساڵی ڕابردووی دژی ئەم تاقمە ڕەت دەکاتەوەو ھەڵگری پەیامێکی ئەرێنییە.