تەقینەوەی دوو بۆمبا لە شاری «جەلال ئاباد»ی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400862-تەقینەوەی_دوو_بۆمبا_لە_شاری_جەلال_ئاباد_ی_ئەفغانستان
سەرچاوە ئەفغانییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی تەقینەوەی دوو بۆمبایان کرد لە شاری «جەلال ئاباد»ی ناوەندی ویلایەتی «نەنگەرھار» لە ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2021 02:52 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی دوو بۆمبا لە شاری «جەلال ئاباد»ی ئەفغانستان

سەرچاوە ئەفغانییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی تەقینەوەی دوو بۆمبایان کرد لە شاری «جەلال ئاباد»ی ناوەندی ویلایەتی «نەنگەرھار» لە ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لەم تەقینەوانەدا چەندین کەس کوژران و یریندار بوون.

ڕۆژی شەممەش ڕوودانی سێ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە شاری «جەلال ئاباد» دوو کوژراوو ١٩ برینداری لێ کەوتەوە.

بلە کاتی دەستەڵات گرتنی تالیبان لە ئەفغانستاندا، ئەم وڵاتە ھەتا ئێستا چەتندین ھێرش و تەقینەوەی تیرۆریستیی بە خۆیەوە بینیوە.

تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ھێندێک بەیاننامەدا بەرپرسایەتیی تەقینەوەکانی ئەم دوایەی لە ئەفغانستاندا بە ئەستۆ گرتووە.