داخوازیی ئافرەتانی ھەراتی ئەفغانستان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400880-داخوازیی_ئافرەتانی_ھەراتی_ئەفغانستان_بۆ_گەڕانەوە_بۆ_سەر_کارەکانیان
کۆمەڵێکی زۆر لە ئافرەتانی ئەفغانستان بەردەوام بوون لە سەر کارەکانیان بە مافی ڕەوای خۆیان زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2021 07:42 Asia/Tehran
  • داخوازیی ئافرەتانی ھەراتی ئەفغانستان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان

کۆمەڵێکی زۆر لە ئافرەتانی ئەفغانستان بەردەوام بوون لە سەر کارەکانیان بە مافی ڕەوای خۆیان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەنگی ئەفغان، کۆمەڵێکی زۆر لە ئافرەتان کە لە ویلایەتی ھەرات لە پۆستی جۆربەجۆری دەوڵەتی کاریان دەکردو لەم ڕێگایەوە داھاتی گوزەرانیان دەست دەکەوت و زۆریکیشیان سەرپەرشتی بنەماڵەکانیان بوون، سکاڵایان لە دەست ڕەوشتی نالەباری ئابووری ھەیەو بەردەوامیی کارو چالاکی بە مافی ڕەوای خۆیان دەزانن.

تالیبان لە ١٥ی ئوتەوە کە لە ئەفغانستاندا دەستەڵاتی گرتووەتە دەست، ھەوڵ دەدات خەڵکی ئەم وڵاتەو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە بارەی ڕەچاوکردنی مافی ئافرەتان دڵنیا کاتەوە، کەچی ھەتا ئێستا ئەو بەڵێنانەی نەچووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.