ئه‌یلوول 22, 2021 12:59 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی ئەمریکی لە بەردەم ڕێکخراوەی نەتەوەکان

دەیان ناڕازی لە یەکەم ڕۆژی بەرپاکرانی کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، لە بەردەم بنکەی ئەم ڕێکخراوەیە لە شاری نیۆیۆرک خڕ بوونەوەو داوایان کرد ، ئەمریکا کۆتایی بە جم و جوڵە سەربازییەکانی لە سەرتاسەری جیھان بھێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، دەیان ناڕازیی ڕۆژی سێ شەممە لە یەکەم ڕۆژی بەرپا کرانی حەفتادوشەشەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەە یەکگرتووەکان، لە بەردەم بنکەی ئەم ڕێکخراوەیە لە نیۆیۆرک دا خڕ بوونەوە.

ئەم خڕبوونەوەیە لە کاتێکدا دەستی پێ کرا کە «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوو بووە نێو ھۆڵی کۆبوونەوەکانەوەو ناڕازییان خوازیاری ڕاگیرانی کەڵک وەرگیران لە ھێزی سەربازی و ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بوون.

ئەم خۆپیشاندانە لە بەردەم بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەژێر چاودێریی پۆلیس دا دەستی پێ کرا. ناڕازییان ھێندێک تابلۆو نووسراوەیان پێ بوو بەم ناوەڕۆکەی کە « ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان منداڵان دەکوژێت» و ھەروەھا « بھێڵن با ئەفغانییەکان و ھائیتییەکان بێنە ئەمریکا».

سەرپەیڤ