وشداری دانی سەرپەرشتی وەزارەتی بەرەڤانیی تالیبان لە بارەی تۆڵەسەندنەوەی ئەندامانی تالیبان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400975-وشداری_دانی_سەرپەرشتی_وەزارەتی_بەرەڤانیی_تالیبان_لە_بارەی_تۆڵەسەندنەوەی_ئەندامانی_تالیبان
سەرپەرشتی وەزارەتی بەرەڤانیی تاقمی تالیبان لە ئەفغانستان لە بارەی تۆڵەسەندنەوەی ئەندامانی تالیبان وسداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2021 06:27 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سەرپەرشتی وەزارەتی بەرەڤانیی تالیبان لە بارەی تۆڵەسەندنەوەی ئەندامانی تالیبان

سەرپەرشتی وەزارەتی بەرەڤانیی تاقمی تالیبان لە ئەفغانستان لە بارەی تۆڵەسەندنەوەی ئەندامانی تالیبان وسداریی دا.

«موحەممەد یەعقوب موجاھید» سەرپەرشتی وەزارەتی بەرەڤانیی تاقمی تالیبان لە ئەفغانستان ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئەندامانی تالیبان ئەگەر بێت و بیانەوێت لە جەماوەری ئەفغانستان تۆڵە بستێننەوە، سزا دەدرێن.

«موحەممەد یەعقوب موجاھید» وتیشی: لێبوردنی گشتیی تالیبان تەواوی جەماوەری ئەفغانستان دەگرێتەوە و ھیچ ئەندامێکی تالیبان بۆی نییە سەرەڕۆیانە تۆڵە بستێنێتەوە.

بەرلەمە ھێندێک ڕاپۆرت لە بارەی ئازاردرانی کۆمەڵێک خەڵک لە لایەن کەسانێکەوە کە خۆیانیان وەک ئەندامانی تالیبان دەناساند، بڵاو ببووەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە تاقمی تالیبان لێژنەیەکی تایبەتیی پێکھێناوە بۆ ئەوەی کەسانی لاسار لە نێو ڕیزی ئەم تاقمە ناس بکرێن.