ھەڵبژێردرانی کۆریای باشوور بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401099-ھەڵبژێردرانی_کۆریای_باشوور_بە_سەرۆکایەتیی_ئەنجومەنی_بڕیاردەرانی_ئاژانسی_نێودەوڵەتیی_وزەی_ئەتۆمیی
کۆریای باشوور بۆ یەکەم جار بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەڵوەتیی وزەی ئەتۆمیی (IAEA) ھەڵبژێردرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2021 20:12 Asia/Tehran
  • ھەڵبژێردرانی کۆریای باشوور بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی

کۆریای باشوور بۆ یەکەم جار بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەڵوەتیی وزەی ئەتۆمیی (IAEA) ھەڵبژێردرا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، ئەم وڵاتە بۆ یەکەم جار دوای پەیوەستبوون بە رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی وەک ئەندامی دامەزرێنەر لە ساڵی 1957، سەرۆکایەتیی ئەم ئاژانسەی گرتە دەست . 

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە ئەرکی ئەم ئەنجوومەنە خستنەڕووی سیاسەتەکان ، راسپێریی دارایی و راسپێریی دیکە لە کۆنفڕانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیە و ھەروەھا رێککەوتنامەکانی پاراستنی ناڤۆکی و ستانداردە نێودەوڵەتیەکانی ئیمەنیی ئاژانس پشتڕاست دەکاتەوە . 

کۆریای باشوور لە نێو 11 وڵات لەوان کۆلۆمبیا ، کۆماری چیک ، فەنلاند و ڤیەتنامدایە کە ئەم دواییانە وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی بڕیاردەران بۆ دەورەی 2021-2022 ھەڵبژێردراوە .