زۆربەی ئەمریکیەکان لە گەڵ دەس لەکارکێشانەوەی بایدن دان
بە پێی ئاکامی ڕاپرسیەکی نوێ ، زیاتر لە نیوەیەک لە ئەمریکاییەکان بڕوایان وایە کە جۆ بایدن سەرۆک کوماری وڵاتەکەیان دەبێ بە هۆی کردەوەی لاوازی چوونەدەر لە ئەفغانستان واز لە پۆستەکەی بێنێ .
بە پێی ئاکامی ڕاپڕسی کۆمپانیای ڕاسموسن 55 لە سەدی شاروومەندانی ئەمریکایی بڕوایان وایە کە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان دەبێ بە هۆی کردەوەی لاوازی چوونەدەر لە ئەفغانستان واز لە پۆستەکەی بێنێ .
ئاکامی ڕاپرسیەکە هەروەها نیشان ئەدات نزیکەی 60 لە سەدی شاروومەندانی ئەمریکایی بڕوایان وایە کە جۆ بایدن دەبوا بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی کە دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری پێش ئەولە گەڵ تالیبان واژۆی کرد بوو، هێزە ئەمریکیەکان لە ئەفغانستاندا بهێڵێته وه .
جۆ بایدن سەرۆک کوماری ئەمریکا تاوانبارە بە ئەوەی کە بەرلە بردنە دەری ئەرتەشی ئەمریکا لە ئەفغانستان سەرنجی نە داوە بە وشداریەکان سەبارەت بە ئیمکانی ههڵوه شانی ئەرتەشی ئەفغانستان دوای چوونە دەری ئەمریکا و بە بردنە دەری بە پەلەی هێزەکان وشاروومەندانی ئەمریکایی لە ئەفغانستان گیانی ئەوان وشاروومەندانی ئەفغانیان خستووەتە مەترسیەوە .