تشرینی یه‌که‌م 05, 2021 12:46 Asia/Tehran
  • دووھەمین لەکارکشانەوە لە نێو دەوڵەتی «بایدێن» بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوامیی سیاسەتەکانی دژی مرۆڤانەی ئەمریکا

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوامیی سیاسەتەکانی دژی کۆچبەرانی دەوڵەتی «بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پۆستەکەی کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ھارۆڵد کاە» ڕاوێژکاری مافەوانیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕاپەڕێندرانی سیاسەتی کۆچبەرانی دەوڵەت ناسراو بە بڕگەی ٤٢ کە لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «دۆناڵد ترەمپ»ەوە دەستی پێ کراوە، ئەو بڕبارەی داوە.

ناوبراو ئەو سیاسەتەی بە نایاسایی و دژی مرۆڤانە زانیوەو لە ناوەی کشانەوەکەی لە دووھەمی ئۆکتۆبەر، نووسیویەتی: سیاسەتی بڕگەی ٤٢ شیاوی ئەو دەوڵەتەی کەم پشتیوانیی لێ دەکەم، نییە.

وتووشیەتی: لەو باوەڕەدام کەڵک وەرگرتنی دەوڵەت لە بڕگەی ٤٢ بە واتای بەردەوامیی پێشێلکردنی بەڵێنی یاسایی ئێمە لە بارەی وەدەرنەنان و یان نەگەڕاندنەوەی ئەو کەسانەیە کە بەرەوڕوی  ئازاردان و کوشتن و ئەشکەنجە کرانن، بە تایبەت ئەو کۆچبەرانەی کە خەریکن لە «ھائیتی» ھەڵدێن.

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ئەو بڕگەیەی ھێنایە ئاراوە ھەتا پێش بە ھاتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا بگرێت.

سەرپەیڤ