تالیبان: ڕێککەوتنێکی گرینگ لەگەڵ شاندەکەی ئێران لە بواری بازرگانی و گواستنەوە کراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401348-تالیبان_ڕێککەوتنێکی_گرینگ_لەگەڵ_شاندەکەی_ئێران_لە_بواری_بازرگانی_و_گواستنەوە_کراوە
وتەبێژی تالیبان ڕێککەوتنەکانی نێوان شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسانی تالیبانی لە بواری بازرگانی و گواستنەوە بە گرینگ نرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2021 18:38 Asia/Tehran
  • تالیبان: ڕێککەوتنێکی گرینگ لەگەڵ شاندەکەی ئێران لە بواری بازرگانی و گواستنەوە کراوە

وتەبێژی تالیبان ڕێککەوتنەکانی نێوان شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسانی تالیبانی لە بواری بازرگانی و گواستنەوە بە گرینگ نرخاند.

زەبیحوڵڵای موجاھید ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕاوێژی شاندەکەی ئێران بە سەرۆکایەتیی «موحەممەد سادق موعتەمدیان» پارێزگاری خۆراسانی ڕەزەوی لەگەڵ بەرپرسانی تالیبان ڕایگەیاند: زیادکرانی کاتی دەوام لە گومرگی «دوغارون» و «ئیسلام قەڵا» بۆ ئاسانکاری لە یبواری یازرگانی و گواستنەوە، پەرە پێ دان و چاک کردنەوەی ھێڵی جاددەیی دوغارون بۆ ئیسلام قەڵا، گۆڕینەوەی زانیاریی پەیوەست بە نرخنامەو خزمەتگوزاریی گومرگیی نێوان دوو وڵات ، تاوتوێ کرانی گرفتە سنوورییەکان بە ھۆی شاندە دەستڕۆییشتووەکان ھەتا دوو مانگی دیکە، ماردرانی شاندگەلێک لە ئەفغانستانەوە بۆ تاران و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی نەوت لەمەڕ دابین کردنی سووتەمەنیی ئەف غانستان، لێکدرانەوەی ھەرچەشنە پێشێلکارییەکی لێخوڕە ئەفغانییەکان لە ڕێگاگەلی یاساییەوەو دابین کرانی ئاسایشتیان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێکن لەو ڕێککەوتنانە.

وتەبێژی تالیبان ھە روەھا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھەردووک لا ڕەزامەند بوونە بە دەکارنرانی ھێڵی بۆریی گازی دوغارون بۆ ئیسلام قەڵا و بڕیار دراوە کە ئەم کارە لە داھاتوویەکی نزیک دا ئەنجام بگرێت، وتیشی: لە سەر ئەوەش ڕێککەوتن کراوە کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی داھاتوو شاندێکی کارناسانی وەزارەتی ڕێگاوبانی ئێران سەردانی ئەفغانستان بکەن.