ھالۆڤینی خوێناوی لە ئەمریکا، 64 کوژراو و بریندار
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402143-ھالۆڤینی_خوێناوی_لە_ئەمریکا_64_کوژراو_و_بریندار
ئەمریکا لە رۆژانی پشووی کۆتایی حەوتە لەم وڵاتە شایەتی چەندین حاڵەتی تەقە و دەسڕێژ بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2021 04:16 Asia/Tehran
  • ھالۆڤینی خوێناوی لە ئەمریکا، 64 کوژراو و بریندار

ئەمریکا لە رۆژانی پشووی کۆتایی حەوتە لەم وڵاتە شایەتی چەندین حاڵەتی تەقە و دەسڕێژ بوو .

ناوەندی تۆمارکردنی توندی و تیژیە چەکداریەکان لە ئەمریکا رۆژی دوشەممە باسی روودانی 11 حاڵەت تەقە و دەسڕێژی کرد لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاھەنگی ھالۆڤین لە رۆژانی پشووی کۆتایی حەوتە لەم وڵاتە و رایگەیاند لەم تەقە و دەستدرێژیانەدا لانیکەم 12 کەس کوژراون و 52 کەسی دیکەش بریندار بوون . 

ئەمریکا رووبەڕووی دیاردەی توندی و تیژی و بە بارمتەگرتن و پەلاماری چەکداریە .

بە پێی راپۆرتە فەرمیەکان نزیکەی 270 تا 300 میلیۆن پارچە چەکی گەرم لە ئەمریکادا ھەیە یانی دەکرێ بووترێ بۆ ھەر تاکێکی ئەمریکی یەک پارچە چەک دەستدەکەوێ .