پێشوازیی تالیبان لە بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ئاسایشتی ناوچەیی لە ھیند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402439-پێشوازیی_تالیبان_لە_بەرپاکرانی_کۆبوونەوەی_ئاسایشتی_ناوچەیی_لە_ھیند
یاریدەری وتەبێژی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان لە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی لە نیودلھیی پێتەختی ھیند پێشوازیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2021 08:13 Asia/Tehran
  • پێشوازیی تالیبان لە بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ئاسایشتی ناوچەیی لە ھیند

یاریدەری وتەبێژی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان لە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی لە نیودلھیی پێتەختی ھیند پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، «ئەنعاموڵڵا سەمەنگانی» یاریدەری وتەبێژی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەم دەوڵەتە لە کۆبوونەوە ناوچەییەکان لە بارەی ئەفغانستانەوە داکۆکی دەکات و بە قازانجی ئەم وڵاتەو ناوچەکەی دەزانێت.

«ئەنعاموڵڵا سەمەنگانی» وتیشی: وڵاتانی ناوچەکەو دراوسێ لە سەر ئەوە کۆکن کە دەبێ ئاسایشت لە ئەفغانستاندا بچەسپێندرێت و گەشەی ئابووری و سەربەخۆیی مسۆگەر ببێت ، چونکو دیارە ئەمە بە قازانجی ئەفغانستان و ناوچەکەیە.

سێھەمین کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی بە بەشداریی ھەشت وڵاتی ئێران، ڕووسیا، هندوستان، کازاخستان، تورکمەنستان، ئوزبەکستان، تاجیکستان و قرقیزستان ڕۆژی چوارشەممە لە نیودلھی بەڕێوە چوو.