بایدێن : نیگەرانین لە کێشەی کۆچبەران
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانە لە کێشەی کۆچبەران لە سەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا و ئاماژەی بەوە دا کە نیگەرانییەکانی خۆی بە رووسیا و بێلاڕووس گەیاندووە.
بەر لەوەی بایدن بۆ پشووی کۆتایی ھەفتە بەرەو کامپ دەیڤید بەڕێ بکەوێت، لە کۆشکی سپی لەبارەی کێشەی کۆچبەران لە سەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا وەڵامی میدیاکارانی دایەوە.
بایدن بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە بە قوڵی نیگەرانە لەو رەوشە گوتی: "نیگەرانییەکانمان بە رووسیا و بێلاڕووس گەیاندووە. پێمانوایە ئەم رەوشە کێشەیەکی تیادایە".
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا ھاریس'یش لە گەشتەکەیدا بۆ فەڕەنسا ئاماژەی بەوە دا کە لە نزیکەوە و بە نیگەرانییەوە چاودێری ئەو کێشەیە دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە سه‌رۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که وڵاتانی رۆژئاوا کێشه‌ی کۆچبه‌رانیان دروست کردووه له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا، رایگه‌یاند: "هه‌موو که‌سێک به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان کردووه له عێراق و ئێستاش ژماره‌یه‌کی زۆر کوردی عێراق له‌سه‌ر سنوورن. (وڵاتانی خۆرئاوا) ٢٠ ساڵ له ئه‌فغانستان جه‌نگیان کرد، ئێستا ئه‌فغانستانی زیاتر له‌سه‌ر سنوورن. بێلاڕووس په‌یوه‌ندی به هیچیانه‌وه نییه".