تالیبان: لەگەڵ خوێندنی ئافرەتان و کچان ھیچ کێشەیەکمان نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402690-تالیبان_لەگەڵ_خوێندنی_ئافرەتان_و_کچان_ھیچ_کێشەیەکمان_نییە
تالیبان ڕایگەیاند: خوێندن مافی ڕەوای ئیسلامی و یاسایی ئافرەتانە لە ئەفغانستاندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2021 13:09 Asia/Tehran
  • تالیبان: لەگەڵ خوێندنی ئافرەتان و کچان ھیچ کێشەیەکمان نییە

تالیبان ڕایگەیاند: خوێندن مافی ڕەوای ئیسلامی و یاسایی ئافرەتانە لە ئەفغانستاندا.

«نوروڵڵا مونیر» سەرپەرشتی وەزارەتی مەعاریفی تالیبان لەم برەیەوە وتوویەتی: ھەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی تەواوی کچانی ئەفغانستان بۆ قوتابخانەکان ھەروا بەردەامە.

بە قسەی «مونیر» بۆ خوێندنی ئتافرەتان لە ئەفغانستاندا دەبێ گەڵاڵەیەک لە ئارادا بێت و فێرکاری لە کۆمەڵگایەکی ئیسلامی دا دەبێ لە چوارچێوەی ئیسلامیش دا بێت.

سەرپەرشتی وەزارەتی مەعاریفی تالیبان وتیشی: ڕابەران و زانایانی ئایینی خەریکی کار کردنن لە سەر گەڵاڵەیەکی تۆکمەو تەواو لە بارەی خوێندنی ئافرەتانەوە لە ئەفغانستان، بە جۆرێک کە لەگەڵ کلتووری ئەفغانستان و شەریعەتی ئیسلامی دا ھاوتەریب بێت.

بەرلەمەش «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبان وتبووی کە تالیبان لایەنگری چالاک بوونی کاریگەرترو کاراتری ئافرەتانە.