ئاگر لە ماڵەکەی سەرۆک کۆماری کازاخستان بەر دراو ٨ ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشتیش کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404291-ئاگر_لە_ماڵەکەی_سەرۆک_کۆماری_کازاخستان_بەر_دراو_٨_ئەندامی_ھێزەکانی_ئاسایشتیش_کوژران
٨ ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشت دوابەدوای پێکدادان لەگەڵ ناڕازییان و ئاگر بەردان لە ماڵی «قاسم ژەمرات تاکایف» سەرۆک کۆماری کازاخستان، کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2022 21:55 Asia/Tehran
  • ئاگر لە ماڵەکەی سەرۆک کۆماری کازاخستان بەر دراو  ٨ ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشتیش کوژران

٨ ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشت دوابەدوای پێکدادان لەگەڵ ناڕازییان و ئاگر بەردان لە ماڵی «قاسم ژەمرات تاکایف» سەرۆک کۆماری کازاخستان، کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، کاژێرێک دوای گردبوونەوەی ھەزاران کەس لە خۆپیشاندەران لە دەرەوەی بینای سەرۆک کۆمارەتی لە ئاڵماتی گەورەترین شاری کازاخستان، ناڕازییان شوێنی نیشتەجێ بوونی «قاسم ژەمرات تاکایف» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سووتاندو بڕێک لە ناڕازییانیش ھەوڵی چوونە نێو بیناکە دەدەن.

وەک باسی دەکرێت بە یارمەتیی ھێزەکانی ئاسایشت «تاکایف» توانیویەتی لەو ماڵە ھەڵبێت. ھەر لەم کاتەدا «قاسم ژەمرات تاکایف» سەرۆک کۆماری کازاخستان لە تازەترین ڕادەربڕینی تەلەفزیۆنی خۆی دا ڕوو لە جەماوەری وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە کە لە ھیچ ھەل و مەرجێکدا پێتەخت بەجێ ناھێڵێ و لە تەنیشتی خەڵک دا دەمێنێتەوە.

بەرلەمەو دوابەدوای سەرھەڵدانی بشێوی لە کازاخستاندا «تاکایف» داوای لە ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بەکۆمەڵ (CSTO) کردبوو کە یارمەتیی کازاخستان بدات.