ڕاپۆرتی ڕووسیا لە بارەی مەشقی ھاوبەش لەگەڵ ئێران و چین
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: پاپۆڕە جەنگی و فریاکەوتنەکانی ئەم وڵاتە لە مەشقی ھاوبەش لەگەڵ ئێران و چین، ھێرشی تۆپخانە دژی ئامانجە دەریاییەکان و بەرنگار بوونەوەی جەردە دە ریاییەکانیان تاقی کردەوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا سەبارەت بە مەشقی ھاوبەش لەگەڵ ئێران و چین لە باکووری ئەقیانووسی ھیند ھێندێکی ڕوون کردەوە.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە چواردە پاپۆڕی جەنگی و فریاکەوتنی ڕووس لە سێ کۆپاپۆڕی جۆربەجۆر لەوانە پاپۆڕی جەنگیی موشەک ھاوێژی «واریاگ»، پاپۆڕی جەنگیی دژی دەریایی «ئادمیراڵ تریبیوتس» و نەوتبەری «بوریس باتوما» لە کۆپاپۆڕی ئەقیانوسی ئارامی ڕووسیا ئامادەی پرۆڤە سەریازییەکەن.
لە بەیاننامەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە، لەم مەشقەی کە بە مەبەستی بەرنگاربوونەوەی جەردە دەریاییەکان و پرۆڤەی ئۆپراسیۆنی غریاکەوتن و دەرباز کردنی دەریایی خەریکە بەڕێوە دەچێت، «پاپۆڕە جەنگییەکانی ڕووسیاو ھێزەکانی دەریایی ئێران و چین» ھێرشی تۆپخانەیی دژی ئامانجە دەریاییەکان، مانۆڕی تاکتیکیی ھاوبەش وھەڵمەتی پەیجۆرو دەرباز کردنیان ئەنجام دا.
لە مەشقی ھاوبەشی ڕووسیاو ئێران و چین ئۆپراسیۆنی ڕزگار کردنی پاپۆڕێکی دەست بەسەرگیراو لە لایەن جەردە دەریاییەکانیش بەوپەڕی سەرکەوتنەوە پرۆڤە کرا.
مەشقی پێکھاتەی پشتێنی ئاسایشتی دەریایی ٢٠٢٢ بە ئامادە بوونی یەکەکانی ڕووبەرو فڕیوەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ھێزی دەریایی وڵاتانی چین و ڕووسیا بە دروشمی «پێکەوە بۆ ئاشتی و ئاسایشت» و لە ناوچەیەک بە بەرینایی ١٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە بەیانیی ڕۆژی ھەینی لە ناوچەی باکووری ئەقیانووسی ھیند دەستی پێ کرا.