هەڵە زمانیەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بووەتە مایەی نیگەرانی
ڕاپۆڕتەکان سەبارەت بە خەڵەفانی جۆ بایدن سەرۆک کوماری ئەمریکا نە تەنیا بو خەڵکی ئەمریکا بەڵکوو بۆ وڵاتانی بیانیش کە ئاسایشی نەتەوەییان لە گرەوی بریارەکانی واشنگتونە بوەتە مایەی نیگەرانی .
جوبایدن سەرۆک کوماری ئەمریکا لە کاتی لێکدانەوەی قەیرانی ئەفغانستان و بڕیاری دەوڵەتەکەی سەبارەت بە چوونەدەری هێزە ئەمریکاییەکان لەو وڵاتە لە ئابی 2021 بە شێوەی کاتی ڕێچکەی باسەکەی لە دەس دەرچوو وێڕای ڕاگەیندرانی ئەو بابەتە کە چوونە دەر لە ئەفغانستان کارێکی وریاییانە بوو لە ناکاودا ڕێچکەی باسەکەی لە دەس دەر چوووو وتی: بزانن کاتێکی باش بۆ چوونە دەر نەبوو .
بایدن جارێکی دیکەش لە وتووێژیدا لە گەڵ کەناڵی ئێن بی سی " وتی : هیچ ڕێگایەک بۆ یەکگرتوو کردنی ئوکراین نیە - مەبەستم ئێراق - ئەفغانستانە .
هەڵە زمانیەکانی بە ردەوامی بایدن لە وتاردان و وتووێژەکانی بووەتە هۆی ئەو گومانە کە سەرۆک کوماری ئەمریکا لە باری بیر و مێشکەوە تووشی کێشە هاتووە .
هێندێک لە بەکاربەران لە کاردانەوە بە هەڵە زمانیەکانی بایدن لە تۆڕە کومەڵایەتیەکان نووسیان لەوانەیە ئەوە نیشانەی لاوازیی عەقڵ بێت و نیشانەیەک بۆ دوژمنانی ئەمریکا کە ئەوە کاتێکی باشە کە لە ئەمریکا کەڵک وەربگرێن .
ئەم دواییەش بایدن بە پەیامنێرێک کە سەبارەت بە هەڵاوسان پرسیاری لێکردبوو وتی: گەمژە .
پرسی تەندروستی دەروونیی بایدن لە لایەن کاربەدەستان وکەسایەتیەکانی مێدیایی ئەمریکا لە کاتی هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2020 ئەو وڵاتە باسی لە سەر کراوە .