جەختی ئەنجومەنی زانایانی شێعەی ئەفغانستان لە سەر ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی کاتیی تالیبان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405479-جەختی_ئەنجومەنی_زانایانی_شێعەی_ئەفغانستان_لە_سەر_ھاوکاری_لەگەڵ_دەوڵەتی_کاتیی_تالیبان
یاریدەری ئەنجومەنی زانایانی شێعەی ئەفغانستان داوای ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی کاتیی تالیبان لەم وڵاتەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2022 09:26 Asia/Tehran
  • جەختی ئەنجومەنی زانایانی شێعەی ئەفغانستان لە سەر ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی کاتیی تالیبان

یاریدەری ئەنجومەنی زانایانی شێعەی ئەفغانستان داوای ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی کاتیی تالیبان لەم وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «سەیید حسەین عالمیی بەڵخی» یاریدەری ئەنجومەنی زانایانی شێعەی ئەفغانستان دوێنێ چوارشەممە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کۆمەڵگای تەشەیوعی ئەم وڵاتە ئامادەی ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تالیبانە لە ئەفغانستاندا، پێی داگرت: توندوتیژی بە قازانجی خەڵکی ئەم وڵاتە نییە.

«سەیید حسەین عالمیی بەڵخی» ئاماژەی کردە ڕەوشتی نالەباری مرۆڤی لە ئەفغانستان و وتیشی: جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری ڕەچاو کردنی دادگەرییە لە لایەن تالیبان و دابەشکردنی زوڵاڵ و دادگەرانەی یارمەتییەکان لە نێوان ھەمووانە بە تایبەت لە ناوچە دەستکورتەکاندا.

یاریدەری ئەنجومەنی زانایانی شێعەی ئەفغانستان پێشی داگرت: لە ئێستادا گرفتگەلێکی زۆر وەکو ھەڵاوسان، بێکاری و قەیرانی ئابووری خەڵکی ئەفغانستانی توشی کوێرەوەری کردووەو ھۆمارە سەرەکییەکەشی بایکۆتە ئابوورییەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوایە.