بڕیارنامەی کۆمەڵی گشتیی لە دژی روسیا پەسەند کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405816-بڕیارنامەی_کۆمەڵی_گشتیی_لە_دژی_روسیا_پەسەند_کرا
کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە سێھەمین رۆژ لە دانیشتنی لوتکەیی و تایبەتی خۆی بە دەنگی ئەرێ بڕیارنامەیەکی بۆ ئیدانەکردنی روسیا پەسەند کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2022 18:39 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی کۆمەڵی گشتیی لە دژی روسیا پەسەند کرا

کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە سێھەمین رۆژ لە دانیشتنی لوتکەیی و تایبەتی خۆی بە دەنگی ئەرێ بڕیارنامەیەکی بۆ ئیدانەکردنی روسیا پەسەند کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ، وێڕای شەرمەزارکردنی ھێرشی روسیا بۆسەر ئوکراین ، خوازیاری کشانەوەی خێرای ھێزەکانی روسیا لە ئوکراین بوو .

بڕیرنامەکەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بە 141 دەنگی ئەرێ ، 35 دەنگی بێلایەن و 5 دەنگی نا پەسەند کرا . 

وڵاتانی روسیا ، سوریا ، بێلاڕوس ، کۆریای باکوور و ئەریترێ دەنگی نایان دا بەم بڕیارنامەیە . 

ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان دەسبەجێ دوای پەسەندکرانی ئەم بڕیارنامەیە لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێران دا گوتی : سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئوکراین بە ئاڕاستەی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەکان دەبێ رێزی لێ بگیردرێت .