ھێزەکانی ڕووسیا گەییشتنە شاری «میکۆلایف»ی ئۆکرانیا
ئادار 04, 2022 19:46 Asia/Tehran
ھەواڵدەریی فەرەنسا باسی گەییشتنی سوپای ڕووسیا بە شاری بەندەریی «میکۆلایف»ی کرد لە قەراخی دەریای ڕەش و لە نزیک شاری «ئودسای»ی ئۆکرانیا.
لە گرتەیەک دا کە ئەمڕۆ ھەینی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیبیەکاندا بڵاو بووەتەوە، «ڤیتالی کیم» قایم قامی شاری «میکۆلایف» ڕایگەیاند کە پێکدادان لە چەند بەشێکی ئەم شارە ھەروا بەردەوامە.
قایم قامی شاری «میکۆلایف» ھەروەھا داوای لە دانیشتووانی شارەکە کردووە ھەتا پشوودرێژ بن و ھێوریی خۆیان بپارێزن.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا، ھێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە ھەتا ئێستا ١٨١٢ دامەزراوەی سەربازیی ئۆکرانیاو ھەروەھا ٦٢ فڕۆکە، ٦٣٥ تانک و ترۆمبیلی زرێداریان لەنێو بردووە.