تێکهەڵچوونی نەیارانی سیاسەتەکانی دژی کۆچبەری لەگەڵ پۆلیسی ئەمریکا لە شیکاگۆ
تشرینی دووهم 15, 2025 17:50 Asia/Tehran
ناڕازیانی سیاسەتەکانی دوناڵد تڕەمپ دژی کۆچبەران لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا لە گەڵ پولیس تێکهەڵچوون و پاشان زیاتر لە ٢٠ کەس قۆڵبەست کران .
مێدیا ئەمریکیەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە٢٠ کەس لە کاتی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی کۆچبەریی دوناڵد ترامپ لەبەردەم ناوەندێکی کۆچبەری لە نزیکی شیکاگۆ قوڵبەست کران . لە مانگی سێپتامبرەوە کە ترامپ فەرمانی سەرکوتی کۆچبەرانی لە شێکاگو دەر کردووە نەیارانی ئەو سیاسەتە بەردەوام دەستیان کردووە بە خۆپیشاندان . سیاسەتی دژی کۆچبەری ترامپ ڕووبەڕووی نەیاریەتی ڕای گشتیی ئەمریکا و دادوەرانی فیدڕاڵی ئەو وڵاتە بووەتەوە .